میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، دوو بۆمبی چێندراو بە دوو کاروانی گواستنەوەی لۆجستی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نیسان میدیاکانی عێراق رایانگەیاند:"دوو بۆمبی چێندراو بە دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیونەتەوە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:"تەقینەوەکان لەسەر رێگای خێرای زیقار روویانداوە و زیانیان بە یەکێک لە بارهەڵگرەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئەنجەمدەرانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەبوون".