ئەو پیاوەی لە رۆژی نەورۆزدا بەرازێکی لە خەلەکان کوشت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی
بۆ کراوەتەوە.
ئەمشەو سێشەممە ٢٧ی نیسان، ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە BMC راگەیاند:" لەدوای پشووی نەورۆزەوە سکاڵایان دژی ئەو کەسە تۆمارکردووە و لە
ئێستادا پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دەستگیرکردنی".
ئەوەشی راگەیاند:" ئەو کەسەی ئەو کارەی ئەنجامدا تەنها بە کوشتنی
بەرازەکە تاوانی ئەنجامنەداوە بەڵکو لەناو خەڵکدا بەچەکی بێمۆڵەت تەقەکردنیش
تاوانێکی دیکەیەوە و پێویستە سزابدرێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ٢١ی ئازاری ئەمساڵدا کەسێک لەخەلەکان بە چەکی
کڵاشینکۆف بەرازێکی کوشت، لەدوای هەواڵێکی BMCیش ئەو رووداوە دەنگدانەوەی میدیاکانی بەدوای
خۆیدا هێنا.