ئێران داوای گۆڕینەوەی بارمەتەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکات

جیهان 27/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، حکومەتی ئێران دووبارە داوای گۆڕینەوەی بارمەتەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە.

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاندووە": ئێران داوای ئازادکردنی سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی سزا ستەمکارییانی ئەمریکاوە زیندانیکراون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئێران لە سۆنگەی مرۆڤانە و ئەخلاقییانە لەبابەتەکە دەڕوانێت و ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە دەربڕیوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو پرسە پەیوەستە بە کاری ئەمریکاوە ".

ئەوەشی خستەڕوو :" ژمارەی ئەو ئێرانییانەی لە زیندانییەکانی ئەمریکان زیاترە لە ژمارەی زیندانیکراوە ئەمریکییەکان لە ئێران ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا