دوای بەکارهێنانی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هاوڵاتییان سەرپشکن لە بەستنی ماسک.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان، لە کاتێکدا کەسێک هەردوو ژەمی پێویستی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێناوە ئەوا دەتوانێت چیتر ماسک نەبەستێت، واتە بۆ چوونە دەرەوەی ماڵەوە سەرپشکە لە بەستنی ماسکدا.
بەڵام لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەو کەسانەی کە دوو ژەمە ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن سەرباری ئەوەی سەرپشکن لە بەستنی ماسک، بەڵام نابێت بچنە شوێنە قەرەباڵغەکان".
پێشبینیش دەکرێت بەم هەنگاوە خەڵكێکی زۆر روو سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، ئەویش بۆ ئەوەی بە دووربن لە بەستنی ماسک".