لە بەغدا دوو کەس دەستگیرکران کە دەستدرێژی سێکسیەکان کردبووە سەر کچێکی ١٣ ساڵان و دواتر لە خۆڵ و خاشاکدا فڕێیان دابوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:" بەڕێووەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدای پایتەخت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە کچێکی ١٣ ساڵانیان فڕاندووە و دواتر دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر".
ئەوەش هاتووە:" دوو تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵەکە و لێی دەدەن، وا دەزانن گیانی لەدەستداوە، بەڵام کچە منداڵەکە لە هۆش خۆی چووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە".
لە ئێستاشدا ئەو دوو کەسە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.