نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی گیانلەدەستدانی ماڕادۆنا

وەرزش 28/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

پاش ئەوەی راپۆرتە پزیشکییەکان سەلماندنیان کە بەهۆی هەڵەکردن لەکاتی چارەسەرکردنی ماڕادۆنا، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەرژەنتینی گیانیلەدەستدا، جارێکی دیکە پزیشکانی ماڕادۆنا بە هۆکاری مردنی تۆمەتبارکرانەوە.

میدیاکانی وڵاتی ئەرژەنتین بڵاویانکردووەتەوە:" راپۆرتە پزیشکییەکانی لیژنەی تایبەتمەند بە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی ماڕادۆنا ئاشکرایانکردووە، دییاگۆ ماڕادۆنا پێش گیانلەدەستدانی گرفتی تەندروستی لە دڵ، گورچیلە، جەرگی هەبووە و هۆکاری سەرەکی مردنەکەی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بووە، کە ساڵانێکە پێوەی دەیناڵاند، بەڵام پزیشکەکانی درکیان بەو نەخۆشییانە نەکردووە و وەک پێویست پشکنینیان بۆ نەکردووە .

لە دۆسیەکەدا حەوت کەس تۆمەتبارکراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لەوانیش لیۆبۆلدۆ لۆک، پزیشکی تایبەتی مارادۆنا و دوو پزیشکی دیکەی دەروونی و چوار پەرستار.

ماڕادۆنا لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا