لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لە رۆژانی جەژن
قەدەغەی گشتی هاتوچۆ جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی نیسان، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم
رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
بڕیاردا لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان و
ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ بکرێت ".
ناوبراو راشیگەیاند:" گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هێندستان رادەگیرێت و ئەو کەسانەی لەو وڵاتەوە دەگەڕێتەوە هەرێم بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن ".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی خوێندنگەکان ئاماژەی بەوەکرد:"
پاش خستنەڕووی راپۆرتە تەندروستی و پەروەردەییەکان، بڕیاردا رێكکارەکانی تایبەت بە خۆپارێزی
لە کۆرۆنا لە خوێندنگە و زانکۆکان بەهەمان شێوەی رابردوو جێبەجێبکرێت، حکومەتی هەرێمیش
دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێک لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بێت ".
ئەوەشی خستەڕوو:" هەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیە دەڕۆن کە دوای جەژنی رەمەزان دەرگای قوتابخانەکان بكرێنەوە و دەست بە خوێندنی ناو پۆل بکرێت، بەڵام بۆ بڕیاری کۆتایی چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەین ".