وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،
ئەمڕۆ شۆفێری بارهەڵگرێک بە ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقامەکە دەڕۆشت و کاتێک کارمەندانی
هاتوچۆ لێیان پرسی بۆچی ئەو کارەی کردووە، لە وەڵامدا وتی " من سوریم ".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی نیسان، فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی
هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:" ئەمڕۆ لە جوتسایدی سەرەکی ناحیەی بەحرکە بارهەڵگرێک
بەئاراستەی پێچەوانە دەڕۆیشت و تابلۆی پێشەوەشی لێکردبووەوە، کاتێک کارمەندانی هاتوچۆ
بینییان و لێپێچینەوەیان لەگەڵکرد، ئەو لە وەڵامدا وتی من سوریم، وەک ئەوەی
کە سوری بیت دەبێت بە پێچەوانە بڕۆن ".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" کاتێک لێیان پرسی بۆچی تابلۆی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لێکردووتەوە؟ وتی
خاوەنەکەی لێیکردووتەوە و لەماڵەوە دایناوە، بۆ ئەوەی تێکنەچێت ".