جوتیار عادل رایگەیاند، پلانی چاکسازی حکومەت بەردەوامە و
داهاتەکانیش هەندێک زیادیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی نیسان، جوتیار عادل، وتەبێژی
حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەنگاوەکانی
جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و داهاتەکانیش هەندێک زیادیکردووە،
بەڵام هیشتا بەو شێوەیە نییە کە ئێمە چاوەڕێین ".
ناوبراو راشیگەیاند:" وەزارەتی دارایی
حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکیدا کە ئاڕاستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کردووە،
ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دووپاتکردووەتەوە و
داوایکردووە رۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە دیاری بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا
عێراق وەڵامی نەداونەتەوە ".