بی ئێم سی وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی زانکۆکان ئاشکرا دەکات

کوردستان 28/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

هەریەکە لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی سەڵاحەدین وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان بۆ BMC ئاشکراکرد.

ئەمشەو چوارشەممە ٢٨ی نیسان، د. پێشڕەو حەمە جان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لەبەرواری ١٨ ئایاری ئەمساڵدا تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەم لە زانکۆکە دەستپێدەکات".
باسیلەوەشکرد:" لەبەرواری ١٩ی حوزەیراندا تاقیکردنەوەی خولی دووەمیش دەستپێدەکات، بەڵام رەنگە بەهۆی تایبەتی بارودۆخەکەوە گۆڕانکاری لەو بەروارەدا بکەین".
هاوکات، د. جەوهەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە BMC راگەیاند:" لەبەرواری ٢٢ی ئایاردا تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەم لە زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکات و پێویستە پێش ١ی حوزەیرانیش تاقیکردنەوەی خولی دووەم کۆتاییهاتبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا