بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک قسەکانی پەرلەمانتارێک رەتدەکاتەوە

کوردستان 28/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێم قسەکانی کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ چەند کۆمپانیایەک رەتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێم لە روونکردنەوەیەکەدا قسەکانی کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە، کە باسی لە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دوو کۆمپانیا لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە کردبوو.

دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم:

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركە‌‌وە‌

پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نووسینێكدا راگەیاندووە كە؛ لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران لێخۆشبوونی گومركی بۆ دوو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی ناڕە‌وا و ناڕاست دە‌بە‌خشێتە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی ناوی ئە‌و دوو كۆمپانیایە‌ بھێنێت!.

سە‌رە‌تا‌ ئێمە‌ بۆ هەموولایەكی رووندە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمەتی بێ بنەما هیچ راستییەكی تێدا نییە، ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە‌‌ و ھە‌موولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبوونە گومركییەكان كە‌ كراوون بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومركی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و رێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئەنجام دەدرێن.

هەموو ئەو لێخۆشبوونانەش بە نوسراوی فەرمی دەكرێن و بە‌ڕێكکاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وەزارەتی دارایی و ئابووری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیە نە‌دە‌بوو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات.

سە‌یریش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە‌ لە‌سە‌ر بابتێك بكات بێ ئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.

بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرك

٢٨ی نیسانی ٢٠٢١

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا