بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی عێراق
ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسە هیندییەکە
تۆمارنەکراوە.
ریاز عەبدول ئەمیر، بەڕێوەبەری
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە:" تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون
بە ڤایرۆسە هیندییەکە لە عێراق تۆمار نەکراوە و مەرج نییە هەموو ئەوانەی لە
هیندستانەوە دەگەڕێنەوە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن".
ئەوەشی راگەیاندووە:" لە ئێستادا ژمارەی
مردووان بە ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا لە عێراق لە پلەی ٨٣ی جیهانیدایە و پێویستە هاوڵاتییان
زیاتر خۆیان بپارێزن".