فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بە درێژایی ١٤٠کیلۆمەتر خەندەقیان لە سنوری نێوان سوریا و عێراق لێداوە بەمەبەستی رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی چەکداران.
رۆژی چوارشەممە ٢٨ی نیسان، تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند:" بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دزەکردنی چەکدارە تیرۆرستییەکان، لە کۆی ٢٤٠ کیلۆمەتر ١٤٠ کیلۆمەتر خەندەقمان هەڵکەندووە بە درێژایی سنوری نێوان سوریا و عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری کارمەندانی سەرچاوە ئاوییەکان، هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق بوون لە پڕۆژەی هەڵکەندنی خەندەقەکەدا و هێزەکانی هاوپەیمانان تەلی دڕکاوی و تاوەری چاودێریان پێداوین بۆ ئەوەی لە خەندەقەکەدا بەکاری بهێنین.