زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە هیندستان دیارنەماون

جیهان 29/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

 زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا کە کەرەنتین کرابوون شوێنی نیشتەجێبوونیان جێهێشتوووە و مۆبایلەکانیان داخستووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، پێگە هەواڵییەکانی هیندستان رایانگەیاند:" دوو بۆ سێ هەزار تووشبووی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین کرابوون ماڵەکانیان بە جێهێشتووە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" سەرجەم ئەو تووشبووانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە مۆبایلەکانیان داخستووە و ئەمە دەکرێت ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا و رەوشێکی مەترسیدارە، هەر بۆیە لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان و هەوڵ دەدەن ئەو کەسانە بدۆزنەوە".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا