یارییەکانی چوونی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ کۆتایی هات

وەرزش 29/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

گەڕی چوونی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە سودی یانە ئینگلیزییەکان کۆتاییان پێهات.

رۆژی سێشەممە ٢٧ی نیسان، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای یانەی دیستیڤانۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد و ئەنجامی یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، شەوی رابردووش  یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی مانچستەرستی کرد و ئەنجامی یارییەکەش ٢-١ لە سودی یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی پێهات.
بڕیارە رۆژی سێشەممە ٤ی ئایار لەسەر یاریگای ماچستەر سیتی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سانت جێرمان لە یاری گەڕانەوەدا بەیەک بگەن، لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی چوارشەممە ٥ی ئایار چێلسی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و براوەی هەردوو یارییەکە لە رۆژی ٢٩ی ئایاردا یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن.


Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا