پزیشک و پێشکەشکارێکی رووسی ئاشکرایدەکات، خواردنی ناوکی قەیسی و قۆخ دەبنە
هۆی گیانلەدەستدانی منداڵان.
ئالێکساندەر میاسنیکۆف، پزیشک و پێشکەشکاری رووسی رایگەیاندووە:" بەهۆی
ئەوەی ناوکی هەریەکە لە قەیسی و قۆخ شلەیەکی ژەهراوییان لە ترشی هایدرۆسیانیکی
تێدایە، خواردنی مەترسییەکی کوشندە لەسەر منداڵان دروستدەکەن ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە منداڵیدا ناوکی قەیسی و قۆخمان ورد دەکرد و
دەمانخوارد، بەڵام ئەو ناوکە ترشی هایدرۆسیانیکی تێدایە و ساڵانە چەندین منداڵ
بەهۆی خواردنی ئەو ناوکەوە ژەهراویی دەبن و گیانلەدەستدەدەن ".