ژمارەی جگەرەکێشان لە جیهاندا ئاستێکی نوێی تۆمارکرد

تەندروستی 28/05/2021

Alternate Text

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ژمارەی ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن لە جیهاندا بۆ یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن رێکخراوی بیل گەیتسی خێرخوازیەوە پاڵپشتی دارایی کراوە و لەو بارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە:" توێژینەوەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیهاندا ئەنجامدراوە و ئاشکرابووە کە ٨٩٪ی ئەو کەسانەی فێری جگەرە کێشان دەبن پێش تەمەنی ٢٥ ساڵی ئالوودەبوون".

هەروەها گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە سێ بەشی کەسانی جگەرە کێش لە وڵاتەکانی چین، ئەندەنوسیا، ئەمریکا، رووسیا، بەنگلادیش، ژاپۆن، تورکیا، ڤیتنام و فلیپین بوون".

لە بارەیەوە، ماریسا رێتسما، پسپۆڕی توێژەر دەڵێت" تێکڕای ئەو تەمەنەی گەنجان تێیدا فێری جگەرە کێشان دەبن لە ١٩ ساڵیدایە، ئەگەر لەو تەمەنەدا فێرنەبن ئەوا ئەگەری فێربوونیان لە تەمەنی زیاتردا زۆر کەمە".

گەیشتوون بەو ئەنجامەش کە تەنها لە ساڵی ٢٠١٩دا هەشت ملیۆن کەس بەهۆی جگەرە کێشانەوە گیانیان لەدەستداوە.

 


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا