کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنان کەمترە

تەندروستی 06/06/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بەراورد بە پیاوان ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ژنان کەمترە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "DW"، ٦٣٪ ئەو کەسانەی پاش وەرگرتنی ڤاکسین توشی کۆرۆنا دەبن ژنانن، بەوەش دەردەکەوێت کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەرییەکی لەسەر ژنان کەمترە.

بە گوێرەی توێژینەوەکان ڤاکسینی کۆمپانیای "فایزەر-بیۆنتک" کاریگەری لەسەر پیاوان بە رێژەی ٩٦.٤٪ە، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر ژنان ٩٣.٧٪ە.

هاوکات، رێژەی کاریگەری ڤاکسینی "مۆدێرنا" لەسەر پیاوان ٩٥.٥٪ە، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر ژنان ٩٣.١٪ە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا