هۆشداری لەبەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا دەدرێت

تەندروستی 09/06/2021

Alternate Text

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی پیاوان و کێشە سێکسییەکان هۆشداری لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانە چالاککەرە سێکسییەکانی وەک ڤیاگرا دەدات و زیانەکانی ئاشکرادەکات.

دکتۆر یاسین فەقێ، پزیشکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی پیاوان و کێشە سێکیسییەکان رایگەیاندووە:" خواردنی دەرمانە چالاککەرە سێکسییەکانی وەک ڤیاگرا، بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ سوودێک بە نەخۆش ناگەیەنێت".

ئەو پزیشکە باسیلەوەشکردووە:" ئەو ماددانە کاتێک دەچنە لەشی مرۆڤەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ماددەی تردا کارلێک دەکەن، بەڵام کاتێک ئەو ماددانە لە لەشدا نەمان هیچ سوودێکیان نامێنێت".

سەبارەت بە بەکارهێنانی حەبەکە لەکاتێکدا کە پێویست نییە، پزیشکەکە دەڵێت:" خواردنی ئەو جۆرە دەرمانانە کە پێویست نەبن، لە دواتردا کێشە لاوازی سێکسی دروستدەکات و هیچ دەرمانێکیش بۆ چارەسەرکردنی کاریگەری نابێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا