کەڕووی رەش پەیوەندی بەکۆرۆناوە هەیە؟

تەندروستی 10/06/2021

Alternate Text

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کەڕووی رەش پەیوەندی بە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" کەڕووی رەش نەخۆشەییەکی گوازراوە نییە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵام هەندێک جار ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرگری لەشیان لاوازبووە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن".

ئەوەشی راگەیاند:" کەڕووی رەش پەیوەندی بە نەمان یاخود دابەزینی بەرگری جەستەوە هەیە کە ئەو حاڵەتە لە توشبوانی کۆرۆنادا بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ستیرۆید ەوە روودەدات، بەڵام ئەو حاڵەتە لە ١٠٠ هەزار کەسدا یەک کەس تووشیدەبێت".

باسیلەوەشکرد:" کەڕووی رەش بە ڕێژەی ٥٠٪ ئەگەری گیانلەدەستدان بەرزدەکاتەوە کە یەکێکە لە هۆکارەکانی مەترسیدار بوونی نەخۆشییەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا