وەزارەتی تەندروستی میسڕ چەند خواردنەوەیەکی
دیاریکردووە بەوەی دەبنە هۆی زیادبوونی بەرگری جەستە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستی میسڕ
بڵاویکردووەتەوە:" چەند خواردنەوەیەک هەن کە دەبنە هۆی زیادکردنی بەرگری
جەستە و کەسەکە توانای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای بۆ زیاد دەبێت".
ئەو خواردنەوانەی وەزارەتی تەندروستی میسڕ
پێشنیاری کردوون:
1-شەربەتی پرتەقاڵ دەبێتە هۆی زیادبوونی ڤیتامین " C" لە جەستەدا.
2-شیر دەبێتە هۆی زیادبوونی پرۆتین لە جەستەدا.
3-ئاو رێگرە لە وشکبوونەوەی جەستە و هێزی بەردەوام دەبەخشێت بە جەستە.
4-شەربەتی پرتەقاڵ و گێزەر بە تێکەڵی دەبێتە هۆی درووستکردنی بەرگرییەکی بەهێز و یارمەت کۆئەندامی هەرس دەدات.
5-هەنگوینی سپی بەرگرییەکی بەهێز درووستدەکات و یارمەتی کۆئەندامی هەناسە دەدات.