خوێندکارێکی پزیشکی ددان ئاشکرایکرد، هەندێک
لە پزیشکەکان دەتوانن تەنها لە رێگەی پشکنینی ددانەوە بزانن نەخۆشە
ئافرەتەکانیان دووگیانن.
خوێندکارێکی پزیشکی ددان گرتەیەکی ڤیدیۆیی
خۆی لە "تیک تۆک" بڵاوکردووەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" هەرچەندە
زۆربەی کات ماندوویەتی، میزکردنی زۆر، هەوکردنی مەمک و لەدەستدانی سوڕی مانگانە
نیشانەی دووگیانبوونی ژنانن، بەڵام هەندێک پزیشک دەتوانن تەنها لە رێگەی سەیرکردنی
ناو دەمەوە بزانن نەخۆشخەکانیان دووگیانن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زۆربەی ئەو
خانمانەی دووگیان دەبن بە رێژری ٣٠٪ تا
٥٠٪ پوکی ددانیان توشی هەوکردن و خوێنبەربوون دەبێت ".