هۆشداری دەدرێت؛ جۆرێکی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا هیندییەکە لە ئارادایە

تەندروستی 14/07/2021

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدرایدا. لە ئەمریکای باشوور جۆرێکی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا هیندیەکە" دەلتا" بڵاوبووتەوە.

لەو بارەیەوە کاریسا ئیتیان، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی لامبدا-یە، رێژەی ٧٠٪ی توشبووە نوێیەکانی هەردوو وڵاتی چیلی و ئەرجەنتین لە ئەمریکای باشور هەڵگری ئەو جۆرە ڤایرۆسە بوون و توشبووی ئەم جۆرەن".

 توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤاکسینەکان

وتیشی:" بەپێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا بەردەستن، ئەم جۆرەی کۆرۆنای گۆڕاو لەسەرجەم جۆرەکانی دیکە مەترسیدارترە، بەتایبەتی لە رووی خێرایی لە بڵاوبوونەوەدا و توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەرگرییەی بەهۆی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە پەیدابوون".

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژە بەوەشدەدات؛" هێشتا بە تەواوی زانیاریی پێویستمان لەسەر نییە تا بزانین کە ئەم جۆرە نوێیە تا چی رادەیەک مەترسیدارە، بەڵام زانیارییە بەراییەکان بە هیچ شێوەیەک گەشبین نیین".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا