جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت

تەندروستی 24/07/2021

Alternate Text

میدیاکان بڵاویانکردەوە، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوت.

"تاکو ئێستا ١٦ کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون"

رۆژنامەی "Mirro" بڵاویکردووەتەوە:" لە بەریتانیا جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە و تاکو ئێستا ١٦ کەس لەو وڵاتە توشی بوون، کە سەرجەمیان گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردبوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لە ئێستادا پسپۆڕان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو نەوە نوێیەی کۆرۆنا دەکەن و تاکو ئێستا نازاندرێت کە ئەو جۆرە نوێیە کاریگەرییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە یاخود نا".

تاکو ئێستا جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە یەکەم جار لە هیندستان دەرکەوت، بەربڵاوترین جۆری ئەو ڤایرۆسەیە لە جیهاندا .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا