لیمۆ میوەیەکە
کە زۆرجار لەکاتی خواردنی ژەمەکاندا سوودی لێدەبینین.
بە گوێرەی
وتەی شارەزایان لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی چەندین جۆر سوودی هەیە بەهۆی ئەو ڤیتامینانەی لەناویدا هەن،
سوودەکانیش بریتین لەمانە :
١- بەسودە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن
٢- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
٣- بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێندا
٤- هاوکاری نەهێشتنی کۆکە و هەڵامەت دەکات
٥- هاوسەنگی لەش رادەگرێت
٦- دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرگری لەش
٧- خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی لەش لە ماددە زیانبەخشەکان
٨- ئەگەری خەستبوونی خوێن کەمدەکاتەوە