منداڵێکی دووگیان لەدایکبوو

تەندروستی 29/07/2021

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، لە حاڵەتێکی دەگمەندا و لە شاری ئەسدود منداڵێکی کچی دووگیان لەدایکبوو.

"پاش لەدایکبوونی دەرکەوت کۆرپەلەیەکی دیکە لە سکیدایە"

رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویکردووەتەوە:" لە نەخۆشخانەی ئەسوتا لە شاری ئەسدود حاڵەتێکی دەگمەنی لەدایکبوونی منداڵێکی کچ روویدا، کە پاش لەدایکبوونی دەرکەوت کۆرپەلەیەکی دیکە لە سکیدایە ".

هاوکات، عومر گڵۆبۆس، بەڕێوەبەری بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەکە رایگەیاندووە:" پێدەچێت زیاتر لە کۆرپەلەیەک لە سکی منداڵە تازە لەدایکبووەکەدا هەبێت و بەردەوامین لە ئەنجامدانی پشکنین، ئەو کۆرپەلەیەش کە لە سکی منداڵەکەدا بووە کۆرپەلەیەکی تەواو نەبووە  ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" چەند هۆکارێک بۆ روودانی ئەو جۆرە حاڵەتانە هەن، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا دایکەکە بە منداڵی دووانە دووگیان بووە، بەڵام یەکێک لە گۆرپەلەکان لەناو سکی دایگیدا دەچێتە ناو لەشی کۆرپەلەکەی دیکە ".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا