ئەنجامی یەک هەفتەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە نایاساییەکان ئاشکراکرا

کوردستان 31/07/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا دەستبەسەر ١٥ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا گیراوە.

بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە:" لە هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە نایاساییەکاندا ١٥ ئۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەرداگیرا و ٣٠٠ بەڵگەش لە شۆفێرانی سەرپێچیکار وەرگیراون، ٥٠٠ لەزگە و پەردەی ئۆتۆمبێلیش لێکراونەتەوە ".

"هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی فەرمانێکی قوباد تاڵەبانی بەردەوامە"

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی فەرمانێکی قوباد تاڵەبانی بەردەوامە و ئامانجمان سزادانی هاوڵاتییان نییە، بەڵکو دەمانەوێت لە سەرپێچییەکانیان ئاگاداریان بکەینەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا