بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، لەئەنجامی
جێگیرکردنی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە دەروازە سنوورییەکان،
کاری یاسایی و قاچاخچێتی تێیاندا نەماوە.
"کاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە باشماخ و پەروێزخان نەماوە"
سامان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لە
چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" دوای جێگێرکردنی هێزەکانی دەزگای
ئاسایشی هەرێم لە هەردوو دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان بەهیچ جۆرێک کاری
نایاسایی و قاچاخچێتی تێیاندا نەماوە و ئەو بابەتە بووە بە بەشێک لە مێژوو ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی رۆژی ٩ی ئاب
هێزێکی تایبەتی سەر بە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەمەبەستی رێگریکردن لە کاری
نایاسایی و قاچاخچێتی لە هەردوو دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان جێگیرکران .