عەلی باپیر: گیان لەدەستدانی هەر مانگرتویەک بەرپرسیارێتییەكەی لە ئەستۆی حکومەتە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان پەیامێکى سەبارەت بە مانگرتوانى سلێمانى بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند: نزیک دو هەفتەیە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیان بەمانگرتن لە خواردن كردوە، وەک هەڵوێست نواندن لە بەرامبەر شكست و كەمتەرخەمیی حكومەتی هەرێم، لە دابینكردنی موچەی مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆراندا.

ئەمەشی وت: بێگومان مانگرتن و خۆپێشاندانی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، لە شێوازەكانی بەرگرییكردنیان لە ژیان و گوزەرانی كۆی هاوڵاتییان، شایستەی سوپاس و پێزانینی هەمو لایەكە.

زیاتر: هۆشدارییش بە بەرپرسانی هەرێم دەدەم هەرچی زوتر دڵسۆزانە بەدەم هاوار و داواكارییەكانیانەوە بچن، كە هی هەموو خەڵكە، با وەک جارانی دیكەی رابردو گرێی دەستان نەخەنە ددانان، وازیش لە قسەی سارد و سڕ و بێ جێ بهێنن و دۆخەكە زۆر لەوە هەستیارترە بە تۆمەت بەخشینەوە، لە پشت پەردەی رەشەوە و تەماشاكردنی خەڵک و میللەت، چارەسەر بكرێ.

چی تر: بێگومان گیانلەدەستدانی هەر كامێک لە مانگرتوە فیداكارەكان ئۆباڵ و بەرپرسیارێتییەكەی لە ئەستۆی حكومەت و بەرپرسانی هەرێمدایە بۆ دنیا و قیامەت، بەو هیوایەی بەزوترین كات ئەو كێشە و گرفتە چارەسەر بكرێ. 

وتیشی: هیچ كەسێكی خاوەن ئیمان و ویژدانیش، ناتوانێ لەگەڵ ستەملێكراواندا نەبێ و دژی ستەم و بێدادیی نەبێ.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

لە زانکۆکان دەکرێت بە پشوی فەرمی ؟

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژێک پشو راگەیەندرا

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا