ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆببێتەوە و تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنگ بكات.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە میدیای فەرمی حیزبەکەی رایگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی چەند تەوەرێكی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عیراق.

زانیارییەکان: گرنگترین تەوەری كۆبوەنەوەكە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرەنجامەکانی هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتیە سەبارەت بە  پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

هاوکات: مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەوڵەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا