فێرمینۆ لە خولی سعودی یاری دەکاتەوە ؟

وەرزش 08/02/2025

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یانەی ئەهلی سعودی، ناوی رۆبێرتۆ فێرمینۆ لە لیستی یانەکەی بۆ خولی رۆشەنی سعودی سڕیەوە.

سەرچاوە: فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی وەرزشی رایگەیند: یانەی ئەهلی ناوی رۆبێرتۆ فیرمینۆ هێرشبەری بەڕازیلی لە لیستی یاریزانەکانی بۆ قۆناخی دوەمی خولی رۆشنی سعودی سڕیوەتەوە و تەنها لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا مافی پۆشینی درێسی یانە سعودییەکەی هەیە.

زیاتر: یانەکە بۆ ئەوەی بتوانێت ناوی گالینۆ هێرشبەری بەڕازیلی نوێی یانەکە لە خولی سعودی تۆمار بکات کە لەم گواستنەوەیەدا پەیوەندیی بە یانەکەوە کردوە، فێرمینۆی دورخستوەتەوە.

چی تر: رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە ماوەی داهاتودا بەردەست دەبێت بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان لەگەڵ یانەکان بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ جێهێشتنی یانە سعودیەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا