بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێت
بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بەپشت بەستن بە
پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى
کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى
سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى
خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت.
زیاتر:
لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە
رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت
بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن.