ئەمڕۆ، فهرماندهی پێشوی هێزی ئاسمانی عێراق کە بە رەچەڵەک کوردە، دادگای باڵای کەرخ لە بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، بەڵام دواتر هەڵهات و دوای چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرایەوە.
لە کاتێکدا دەگوازرایەوە بۆ گرتوخانە هەڵهاتووە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئاب، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە:" فهریقی یهكهم ئهنوهر محهمهد ئهمین فهرماندهی پێشوی هێزی ئاسمانی عێراق لەلایەن دادگای باڵای کەرخ بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لە کاتێکدا دەگوازرایەوە بۆ گرتوخانە هەڵهاتووە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" ئهنوهر محهمهد ئهمین لەلایەن برازایەکەوە کە پلەی عەقید بووە هاوکاری کراوە بۆ هەڵهاتنی، دواتر هێزە ئەمنییەکان دووبارە دەستگیریان کردووەتەوە".
لەبارەی چۆنێتی هەڵهاتنی، وتوشیەتی:" لە کاتی گواستنەوەیدا برازاکەی دەمانچەی خستووەتە سەر سەری شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تا فشاری لێبکات بۆ دابەزاندنی مامی، دوای ئەوەی هەڵدێت برازاکەی لە ناوچەی ساڵحیەدەستگیرکراوە و خۆشی لە یەکێک لە بازگەکان دەستگیرکراوە".