توێژینەوەیەک دەریخستووە، ژمارەیەکی زۆری میکرۆبی مەترسیدار لەسەر ئامێری
مۆبایل دەژین و مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دروستدەکەن.
ماڵپەڕی "نۆفۆستی" بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی
توێژینەوەیەک کە لەسەر ٣٠ ئامێری مۆبایلی چەند کەسێکی ئاسایی تاقیکراوەتەوە،
دەرکەوتووە کە ئەو میکرۆبانەی لەسەر مۆبایلەکان دەژین ژمارەیان ١٨ جار لەو میکرۆب
و بەکتریایە زیاتر کە لە تەوالێت دەژین ".
دەبنە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو بەکتریایانە دەبنە هۆی توشبوون بە چەندین
نەخۆشی مەترسیدار، لەوانەش هەوکردنی پێست و ریخۆڵە و سییەکان، بۆیە باشتر وایە بە
مەوادی پاکژکەرەوە مۆبایلەکان پاککرێنەوە ".