یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەبەشداریپێکردنی یاریزانێک لەیاریەکانی ئاگادار دەکاتەوە

وەرزش 09/09/2021

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە ئاگادار دەکاتەوە لەبەشداریکردنی ئەلێکس کۆلادۆی یاریزانی تیمی دووەمی یانەکە لەیاریەکانی ئەم وەرزەی تیمی یەکەمی بەرشەلۆنە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ئەیلول، دییۆگۆ ریڤاس، ئەمینداری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "کادینا سێر" ئاگاداری یانەی بەرشەلۆنەی کردەوە و رایگەیاند:" نابێت بەرشەلۆنە ئەلێکس کۆلادۆ، یاریزانی تیمی دووەمی یانەکە بەشداریی پێبکات لەیاریەکانی ئەم وەرزەی تیمی یەکەمی یانەکە بەهۆی ئەوەی ئەو ناوی یاریزانە لەسەرەتای وەرزەوە تۆمارنەکراوە بۆ بەشدارییکردن لەیاریەکانی تیمی یەکەمی بەرشەلۆنە".

دەبێت یاریزانان لەسەرەتای وەرزەوە ناویان تۆماربکرێت

ریڤاس ئاماژەی بەوەشداوە:" بەپێی یاسا نوێیەکانی خولی ئیسپانی دەبێت یاریزانان لەسەرەتای وەرزەوە ناویان تۆماربکرێت بۆ بەشدارییکردن لەیاریەکان و ئەو پرۆسەیە پاش دەستپێکردنی یاریەکان ئەنجام نادرێت".

کۆلادۆ دەتوانێت مەشقەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامبدات

باسی لەوەشکردووە:" کۆلادۆ دەتوانێت مەشقەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامبدات بەڵام رێگەی پێنادرێت بەشداری یارییەکان بکات".

ئەلێکس کۆلادۆی تەمەن ٢٢ ساڵ کاپتنی تیمی دووەمی بەرشەلۆنەیە و ٨٢ یاری بۆ ئەو تیمە ئەنجامداوە و لەو یاریانەدا ١٨ گۆڵی تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا