" ئامانجی لە پێشینەمان پارێزگاریکردنە لە ئیرادەی ئازادانەی دەنگدەران "

درێژتر لە هەواڵ 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: لاهور شێخ جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریم کرد، پێکەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 20ـی ئۆکتۆبەرمان تاوتوێکرد.

ئەمەش هەیە: گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد سەبارەت بەو ساختەکاری و کێشانەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی هەرێمی کوردستان نا بەرپرسیارانە ئەنجامی دەدەن.

چی دیکە: پێکەوە هەڵوەستەمان کرد لەسەر ئەو بنەما جێگیرەی کە شەرعیەتی راستەقینەی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە ڕادەی پابەندبونیان بە پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە بەرژەوەندی خەڵک و پارێزگاریکردن لە ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و حوکمڕانییەکەی نەک هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی حەقیقەتی دەنگ و ڕەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبێت.

زیاتر: لەگەڵ جەنابی مامۆستا عەلی باپیر هاوڕابووین لەسەر پارێزگاریکردن لە چاکەی گشتی و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگ و ئیرادەی راستەقینەی هاوڵاتیان لە هەموو ئاستەکاندا و جەختمان لەسەر ئەو راستییە کردەوە کە ئامانجی لە پێشینەمان پارێزگاریکردنە لە ئیرادەی ئازادانەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا