ئەمشەو کلاسیکۆیە

وەرزش 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:00، لە میانەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت و بەرلە یارییەکە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ و مەدریدیش بە 24 خاڵ پلەی یەکەم و دووەمی خولەکەیان گرتووە.

چی تر: یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەم یارییە گوزری کوشندەی بەرکەوتووە و بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەریەکە لە کۆرتوا، رۆدریگۆ، کارڤەخال و ئالابا بێبەش دەبێت.


لە بەرامبەردا:
یانەی بەرشەلۆنەش لە تواناکانی شتیگن، فێران تۆرێس، ئاراوخۆ، کریستینسن و بێرناڵ بێبەش دەبێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا