بابەتە
سەرەکیەکە: هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشە مووشەکیەکەی ئیسرائیل رایگەیاند،
ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا لە ئاسمانی عێراقەوە هێرشەکەی ئەنجامداوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: نەتەوەی بەرز و
بە پەرۆشی ئێرانی ئیسلامی ئاگادار دەکاتەوە؛ فڕۆکەکانی دوژمنی زایۆنی، لە دەسدرێژیکاریەکی
ئاشکرا و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە کەڵک
وەرگرتن لەو بۆشاییەی كە لەبەردەستی سوپای تیرۆریستی ئەمریکادایە لە عێراق،
هێرشەكەی ئەنجامداوە.
ئەمەش
هەیە: ئەو شوێنە 100 کیلۆمەتر لە سنورەکانی ئێرانەوە دوورە و لەوێوە ژمارەیەک
موشەکی ئاسمانی دور مەودای ئاراستەی هەریەكە لە پارێزگاکانی ئیلام، خوزستان و
دەوروبەری پارێزگای تاران كراون و زیانێکی سنوردار و کەم کاریگەریان لێکەوتووەتەوە،
چەند سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی رادار زیانی کەمیان بەرکەوتووە، هەندێکیان دەستبەجێ
چاک دەکرێنەوە.
چی
دیکە: لەم کارە ناشەرعی و نایاساییەدا، بە ئامادەیی بەرگری ئاسمانی وڵات،
ژمارەیەکی بەرچاو لە موشەکەکان رێگرییان لێکراوە، هەروەها رێگری لە فڕۆکەکانی
دوژمن کراوە بۆ چونە ناو ئاسمانی وڵاتەکە.
ئەمەش
بزانە: ئێران، وێڕای پاراستنی مافی یاسایی و رەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوە لە کاتی
گونجاودا، جەخت لەسەر دامەزراندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە و لوبنان بۆ رێگریکردن
لە کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و چەوساوە دەکاتەوە.
زیاتر:
حکومەتی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەمریکا کە رۆڵی ناوەندی دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردن لە
کردەوە تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەدا، هۆشداری
دەدرێت لە بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێ و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا و کوشتنی
خەڵکی بێتاوان بە تایبەت لە غەززە و لوبنان.