توشبوون بەنەخۆشی شەکرە نابێتە هۆی رێگریکردن
لەخواردنی میوەکان، بەڵام دەبێت توشبووانی ئەو نەخۆشییە ئاگاداری کۆمەڵێک جۆری
میوەبن کەدەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێنیان.
پێگەی "WebTeb"ی
تەندروستیی ئاشکرایکردووە:" کۆمەڵێک جۆری میوە هەن کەدەبنەهۆی زیادبوونی
رێژەی شەکری خوێن و پێویستە توشبووانی نەخۆشیی شەکرە بەئاگادارییەوە و زۆرجار
لەژێر رێنمایی پزیشکدا ئەو جۆرە میوانە بخۆن".
ئەو جۆرە میوانەی پێگەکە ئاماژەی پێداوە:
١- میوە وشککراوەکان
کاتێک میوەکان وشکدەکرێنەوە، رێژەی کاربۆهیدراتییان بەرزدەبێتەوە ئەمەش
بەمانای بڕێکی زیاتر لەشەکر دێت و زۆربەی جار ئەو میوانە ریشاڵەکانیان و بەشێک
لەبەها خۆراکییەکانیان لەدەستدەن.
٢- گیراوەی میوەکان
خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەگیراوە و ئاوی
میوەکان دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بەهۆی ئەوەی کاتێک ئەو میوانە دەکرێنە
گیراوە ریشاڵەکانیان لەدەستدەدەن بەمەش زووتر لە لەگەدەدا هەرسدەبن و رێژەی گلوکۆز
لەخوێندا بەرزدەکەنەوە.
٣- میوە لەقتوونراوەکان
ئەو میوانەی لەقتوو دەنرێن لەناو گیراوەی
شەکراودا هەڵدەگیرین و زۆربەی جار شیرینییە دەستکردەکانیان بۆ زیاددەکرێت بەمەش
رێژەی شەکری خوێن زیاددەکەن.
٤- مانگۆ
مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی رێژەیەکی زۆر
لەشەکر لەخۆدەگرێت و باشتر وایە توشبووانی نەخۆشیی شەکرە خۆیان بەدووربگرن لێی.