لە وڵاتێک یەک ملیار کەس ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێناوە

تەندروستی 16/09/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی چین رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیار هاوڵاتی چینی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە.

٧٠٪ی دانیشتووانی چین ڤاکسینیان وەرگرتووە

ئاژانسی هەواڵی "AFP" لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە:" تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیار کەس لەو وڵاتە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە، کە دەکاتە ٧٠٪ی کۆی دانیشتوانی وڵاتەکە، کە ژمارەیان یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەس دەبێت ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" چین یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین دانیشتوانی هەیە و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩وە تا ئێستا دوو ملیار و ١٦ ملیۆن ژەمی ڤاکسینەکە بەکارهێندراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا