لە سلێمانی نەخۆشێک دوای ٢٥ ساڵ بۆی دەرکەوت ریخۆڵە کوێرەی نییە

تەندروستی 09/10/2021

Alternate Text

تاوەری تەندروستی سمارت بڵاویکردووەتەوە، لە حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆی دەردەکەوێت کە لە منداڵییەوە ریخۆڵە کوێرەی نەبووە.

تاوەری تەندروستی سمارت ئاماژەی بەوەکردووە:" نەخۆشێکی بە رەگەز مێینەی دووگیانی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سکییەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکات و گومانی ریخۆڵە کوێرەی لێدەکرێت، لە پاش پشکنین و چارەسەرکردنی دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە هەر لە منداڵییەوە نەبووە نەبووە و لە رێگەی هیچ نەشتەرگەرییەکی پێشتریشەوە لانەبردراوە ".

بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دروست نەبوونی ریخۆڵە کوێرە بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت لە بواری پزیشکیدا و خۆشبەختانە چارەسەری پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەکە کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە ".

روونیشیکردووەتەوە:" توێژەران ئەم حاڵەتە دەگمەنەیان لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهانی بڵاوکردووەتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا