لێپرسراوی بەشی
هەڵبژاردنی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر رایگەیاند، ئەگەر لە هەولێر دەنگەکان بەدەست
نەژمێردرێنەوە لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیارەکانی کۆمسیۆن دەدەن.
دەستکاری دەنگەکانمان کراوە
هەژار محەمەد،
لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری یەكێتی بە میدیای فەرمی
حزبەکەی راگەیاند:" لە هەولێر دەستکاری دەنگەکانمان کراوە و پێویستە بەدەست
بژمێردرێنەوە، ئەگەریش دەنگەکان بە دەست نەژمێردرێنەوە یەكێتی دەتوانێت لە دادگای
فیدراڵی تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بدات ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا یەکێتی بووە خاوەنی ١٧ کورسی لە پەرلەمانی عێراق.