وەزیری سامانە سروشتییەکان بڕیارێکی دەرکرد

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

لە نوسراوێکدا، کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد.

لە نوسراوێکدا کە ٤ی تشرینی یەکەم دەرکراوە و واژووی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تێیدا بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان و پاشماوە نەوتییەکان و ماددە کیمیاییەکان".

هەر رێگەپێدانێکی دیکە بە رەزامەندی وەزیر دەبێت

ئەوەش هاتووە:" هەر رێگەپێدانێکی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەلوپەل وپێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییەکان، تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا