پێنچ لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بادینان
لە پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر زیندانیکردنیاندا ئازاد دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، عەلی
حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ دادگاییکردنی هەریەکە لە چالاکوانان عامر خالید، سلێمان موسا، سلێمان کەمال،
فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل ئەنجامدرا".
هەریەکەیان بە ساڵێک زیندانیکردن حکومدران، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر ساڵێک لە زینداندا بوون و حوکمەکەیان خواردووە، بڕیاردرا ئازاد بکرێن
ئاماژەی بەوەشکرد:" عامر خالید کە
مامۆستای زانکۆیە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کرابوون لەسەری هەڵگیران و بێ
تاوان دەرچوو، چوار دەستگیرکراوەکەی دیکەش هەریەکەیان بە ساڵێک زیندانیکردن
حکومدران، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر ساڵێک لە زینداندا بوون و حوکمەکەیان خواردووە،
بڕیاردرا ئازاد بکرێن".