" ئامارەکانی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دڵخۆشکەر نین"

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئامارەکانی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دڵخۆشکەر نین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەت بە ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، مەریوان عەلی بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" ئامارەکان دڵخۆشکەر نین و رێژەی ئالودەبوون بەردەوام روو لە زیادبوونە".

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٨٠ ساڵیدایە

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی ئەو ئامارەی لەبەردەستماندایە، بە شێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٨٠ ساڵیدایە".

ئێمە دەستێکی ئاسنینمان بەرامبەر بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە

باسی لەوەشکرد:" ئێمە دەستێکی ئاسنینمان بەرامبەر بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە و لە کەسیش ناسڵەمینەوە، هەرکەسێک بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە بکات بە ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا