وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: گەنجان فێری پیشەی جیاواز دەکەین

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵ دەدەن گەنجان فێری پیشەی جیاواز بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، كوێستان محەمەد وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئێمە بە بەردەوامی خول بۆ گەنجانی هەرێم دەکەینەوە و خولەکانمان بۆ راهێنانی پیشەییە، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەت دارایی پاڵپشتمانن بۆ ئەوەی ئەم خولانە بەردەوامبن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەنها لەم مانگەدا بڕوانامەمان بە ٩٠ گەنج لە هەولێر و ٦٨ گەنج لە سلێمانی و ٢٦ گەنج لە هەڵەبجە بەخشیوە".

هەوڵ دەدەین ئەم خولانە بەردەوامبێت و گەنجان فێری پیشەی جیاواز بکەین

باسی لەوەشکرد:" هەوڵ دەدەین ئەم خولانە بەردەوامبێت و گەنجان فێری پیشەی جیاواز بکەین ئەو پیشانەی کە لە بازاڕدا خواستیان لەسەرە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا