پاسپۆرتی سلێمانی گۆڕانکاری لە کاتی دەوام دەکات

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆماوەی هەفتەیەک کاتی رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی دەربارەی کاتەکانی رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:" لە رۆژی یەکشەممە ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاکو رۆژی پێنجشەممە (٢١/١٠/٢٨) کاتی رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارە دەبێت".

دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی:

ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە رۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاکو رۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) کاتی رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاوڵاتییانیش دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا