لە دهۆک ٤٩ قومارچی دەستگیرکران

کوردستان 21/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی ٤٩ قومارچی و دەستبەسەرداگرتنی نۆ لاپتۆپ کە بەمەبەستی قومار بەکارهێندراون، راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" لەماوەی هەفتەی رابردوودا، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ٤٩ کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی قومارکردن بەپێی ماددەی ٣٨٩ی یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیرکردووە".

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" ٢١ تۆمەتباریان لەلایەن پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکانەوە لە ئەڤرۆسیتی و ١٧ تۆمەتباری دیکەیان لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرهەڵدانەوە دەستگیرکراون".

دەستگیراوە بەسەر نۆ لاپتۆپ و ئەدمینەکانیاندا کەمەبەستی قومارکردن بەکارهێندراون

روونیشیکردووەتەوە:" هەر لەو چالاکییانەدا دەستگیراوە بەسەر نۆ لاپتۆپ و ئەدمینەکانیاندا کەمەبەستی قومارکردن بەکارهێندراون و سەرجەم تۆمەتبارەکانیش دانیان ناوە بەتاوانەکانیاندا".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا