دەسەڵاتدارانی مەکسیک رایانگەیاند،
لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو گروپی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، دوو گەشتیاری لەو
وڵاتەدا کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.
دوو گەشتیاری ئەڵمانی و هیندی کوژران
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی
ئاماژەی بەوەکردووە:" ئێوارەی دوێنێ لە شاری تۆلۆم لە باشووری رۆژهەڵاتی مەکسیک
دوو گەشتیاری ئەڵمانی و هیندی لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان دوو گروپی فرۆشتنی ماددە
هۆشبەرەکان گوژران و سیانی دیکەش برینداربوون، کە دووانیان بەڕەگەز ئەڵمانین و
یەکێکیشیان هۆڵەندییە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:"
یەکێک لە کوژراوەکان دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا، ئەوەی دیکەشیان
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا ".