نمرەی وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەرزبووەتەوە

کوردستان 25/10/2021

لەلایەن: ary

Alternate Text

پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، بەپێی بەدواداچوونەکان کەمترین کۆنمرەی وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەنجامەکانی زانکۆلاینی تایبەت بە وەرگیرانی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ لە زانکۆ پەیمانگاکان راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا:" ٥٢ هەزار و ٥٣٢ خوێندکار داواکاریان بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش کردووە و لەو ژمارەیە ٤٣ هەزار و ٢٧٧ خوێندکار وەرگیراوە کە ٣٧ هەزار و ١٧٠ کەسیان دەرچووی ئەمساڵ بوون".

کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەپێی بەدواداچوونەکانی "BMC"، کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە و چەند نمرەیەک لەسەروو کەمترین کۆنمرەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ەوەیە.

کەمترین کۆنمرەی کۆلێژی پزیشکیی سیستەمی زانکۆلاین لەزانکۆی سلێمانی ٩٩.٣٣ بووە

کەمترین کۆنمرەی کۆلێژی پزیشکی بۆ خوێندکارانی پاریزگای سلێمانی لە سیستەمی زانکۆلاین لەزانکۆی سلێمانی ٩٩.٣٣ و لە زانکۆی گەرمیان ٩٩.١٤ بووە و لە سیستەمی پارالێڵیش کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ٩٨.٨ و زانکۆی گەرمیان ٩٨.٦٦ بووە.

کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە پزیشکی ددانى سلیمانى٩٨.٦٦ بووە

هاوکات کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە کۆلێژەکانی پزیشکى ددان بۆ خویندکارانى پارێزگای سلێمانى بەمشێوەیە بووە: پزیشکی ددانى سلیمانى ٩٨.٦٦، پزیشکی ددانى هەولێر ٩٩ گشتى، پزیشکی ددانى دهۆک ٩٨.٦٦٧ گشتى. کەمترین کۆنمرەى وەرگیراوی پەرستارى زانکۆی سلێمانی ٩٧.٣٣ بووە.

كه‌مترین كۆنمره‌ی به‌شه‌ پزیشكییه‌كانی پەیمانگای ته‌كنیكی سلێمانیش بەمجۆرە بوون: ده‌رمانسازی ٩٣.٧، سڕكردن ٩١.٤٢،  شیكاری نه‌خۆشییه‌كان ٩٠.٨٥، په‌رستاری ٩١، تیشک ٨٩.١، په‌رستاری ددان ٨٩.٧١٤".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

فازڵ نەبی: موچەی مانگی 12 لەبیرکەن

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا